یاریگا-
لێدوانه‌كانی رۆناڵدۆ له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گلۆب سۆكه‌ر، به‌رپرسانی خولی فه‌ڕه‌نسی نیگه‌ران كردبوو كاردانه‌وه‌كان به‌رده‌ومیان هه‌یه .
ئەو لێدوانانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کاپتنی یانەی نه‌سڕ سەبارەت بە باڵادەستی خولی سعودیە بەسەر خولی فەرەنسی، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، به تایبه‌ت لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان و کیلیان ئێمباپێ کە گۆڵکاری ئێستای تیپەکەیە، خرانه نێو كاردانه‌وه‌كان.
رۆناڵدۆ، لە میانی رێوره‌سمی خه‌ڵاته‌كانی گڵۆب سۆکەر لە ئیمارات، گوتی، بڕوام وایە خولی سعودیە لە ریزی سێ خولە سەرەکیه‌كه‌ی جیهاندا دەبێت، خەڵکی سعودیە شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن.
دۆن گوتیشی، خولی سعودیە لە خولی فەرەنسا خراپتر نییە، لە فەرەنسا دوو یان سێ تیپ ڕکابەری دەکەن، بەڵام لە سعودیە رکابەریییه‌كه زیاترە.
لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دەتوانم بڵێم دوای ساڵێک لە سعودیە، گرنگ نییە خەڵک چی لەبارەی منەوە دەڵێن، خولی سعودیە لە ئێستادا لە خولی فەرەنسا باشترە.
لێدوانەکانی رۆناڵدۆ بەرپرسانی خولی فه‌ڕه‌نسی نیگه‌ران كردووه، لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای “X” چه‌ند تویتێک بڵاوکرایه‌وه کە ئاماژەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو ئەستێرە پورتوگالییە.
لە پلاتفۆرمه‌كه وێنەیەکی ئێمباپێی گۆڵکاری خولی فەرەنسا و رۆناڵدۆی بڵاوکردەوە، کە ئاماژەیە بۆ گاڵتەکردن بە لێدوانەکانی دۆن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کاپتنی سانجێرمان یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان لە ئێستادا.
— Ligue 1 English (@Ligue1_ENG) January 19, 2024
هەروەها وێنەیەکی دیکەی مێسی ئەستێرەی ئینتەرمیامی بڵاوکردووەتەوە وه‌ك ئاماژیه كه مێسی باشترین یاریزانی جیهانه و له خوله‌كه یاریكردووه.
— Ligue 1 English (@Ligue1_ENG) January 20, 2024
له دواین كاردانه‌وه‌شی وێنه‌یه‌كی هه‌رسێ یاریزان مێسی و ئیمباپێ و دیماریای بڵاوكردۆته‌وه، پێده‌چێت كاردانه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
2⃣0⃣2⃣4⃣ pic.twitter.com/eeSDw2lxWL
— Ligue 1 English (@Ligue1_ENG) January 20, 2024