ئینگلتەرا

بۆ مانەوە لە نیوکاسڵ، جۆیلنتۆن بیانوو دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

جۆیلتۆن لە کاتێکی هەستیاردا بیانوو لە نیوکاسڵ دەگرێت وەک مەرجێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ناوەڕاستکارە بەرازیلیەکە ئەم وەرزە یەکێکە لە پایە سەرەکیەکانی یانەکە و ئێدی هاو بە سەرەکی پشتی پێ دەبەستێت، بەڵام ژمارەیەک زۆر لە کۆڵەکە گرنگەکانی نویکاسڵ ماوەیەکە بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتوونەتەوە و دیاری نیە بە گەڕانەوەیان هەمان ئاستی پێشووتریان دەبێت یاخود نا. هەر بۆیە یانەکە دەیەوێت پارێزگاری لە ئەستێرەکانی ئێستایان بکەن، لە نێویاندا جۆیلتۆن، بەڵام ناوبراو داوای بەرزکردنەوەی مووچەکەی دەکات وەک مەرج بۆ مانەوەی.

بەپێی زانیاریەکانی پێگەی HITC تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان، جۆیلتۆن کە لە ئێستادا هەفتانە 70 هەزار مووچەکەیەتی، داوا دەکات بۆی بەرز بکەنەوە تا ئاستی بەرزترین مووچەوەرگرین نیوکاسڵ کە برونۆ گیمارشی هاونیشتیمانیەتی و هەفتانە 160 هەزار پاوەند وەردەگرێت.

جۆیلتۆن چەند ڕۆژی ڕابردوو پێکانێکی بۆ دروست بوو بەو هۆیەوە ئێدی هاوی ڕاهێنەر لە خزمەتەکانی بێ بەش بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button