ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

نیوکاسڵ ناوەڕاستکارێکی بایرن میونشنی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

بەڕێوبەرانی یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی، ئۆفەرێکیان پێشکەش بە یانەی  بایرن میونسن کردووە بە مەبەستی گواستنەوەی جۆشوا کیمیچ ئەستێرەی یانەکەیان.

گرێبەستەکەی کیمیچ لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی 2025دا کۆتایی پێدێت و پێدەچێت هیچ ئارەزووی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و بەردەوام بوونی لە ئالیانز ئارێنا نەبێت.

یاریزانە تەمەن 28 ساڵەکە لە ساڵی 2015 لە یانەی لایپزیگەوە پەیوەندی بە بایرنەوە کردووە و لەو کاتەوە ئەستێرەی دیاری یانەکەی بووە. بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە زۆر ئارەزووی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەن، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی بڕیارەکەی ئەو یاریزانە، نایانەوێت بێبەرامبەر لەدەستی بدەن.

لە چەند مانگی رابردوودا ناوی ئەم یاریزانە ئەڵمانییە لەگەڵ ناوی زۆرێک لە یانە ئەوروپییەکان بیستراوە، ئێستاش رۆژنامەی وەرزشی بیڵد رایگەیاندووە کە نیوکاسڵ کڕیاری سەرەکی ئەم یاریزانەیە و ئۆفەرێکی پێشکەش بە بایرن کردووە تاوەکوو یاریزانەکە بگوازێتەوە یاریگای سان جەمیس پارک.

چەندین پێکان لە ناو یانەکە، هەروەها سزای درێژخایەنی ساندرۆ تۆنالی، وایکردووە نیوکاسڵ بە جددی بەدوای یاریزانێکی جێی متمانەدا بگەڕێت، بەڵام کیمیچ هیچ خواستێکی نییە لە گواستنەوەکانی مانگی یەکدا بایرن جێبهێڵێت.

کیمیچ پێی باشە لە کۆتایی ئەم وەرزە و لە پەنجەرەی زستانەدا دوا بڕیاری خۆی سەبارەت بە داهاتوو بدات و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​بەڕێوەبەرانی بایرن دانوستانەکانی لەگەڵ نیوکاسڵ بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە پێشدەخەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button