یاریگا-
چاڤی هێرناندێز رایگه‌یاند،ئه‌ركمان ئاسان نیه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سالامانكا جیاوازی نێوانمان زۆره.
جاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، دوای شكسته‌كه‌ی جامی سوپه‌ر ده‌بێت پلانی خۆمان بگۆڕین، به‌هۆی جیاوازیمان به‌رامبه‌ر سالامانكا ئێمه پاڵێوراوین، هه‌رچه‌نده ڤیاریالی له جامه‌كه دوورخسته‌وه.
راهێنه‌ره ئبسپانیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یاریگایه‌كی سه‌خته، بۆ ئه‌وانیش یاری ژیان و مردنه، ده‌بێت هێزمان دوو هێنده بكه‌ین، یارییه‌كه قورس ده‌بێت، به‌ڵام هیوامان له‌م جامه هه‌یه.
The words of our coach before the fixture against Unionistas de Salamanca 🏆👑 pic.twitter.com/CyJkBc7AAo
— FC Barcelona (@FCBarcelona) January 18, 2024
جاڤی گوتیشی، بروا و متمانه‌ی سه‌رۆكی یانه وامان لێده‌كات ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی هه‌ر سێ نازناو بكه‌ین، متمانه‌شمان به خۆمانه.
به باره‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كرێت گوتی، وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه ناده‌مه‌وه، كاتێك له قه‌ته‌ر گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا كردم پێیان وتم كه یه‌كێكه له خراپترین كاته‌كانی مێژووی یانه‌كه ، ئێمه توانیمان یانه‌كه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان بگه‌رێنینه‌وه،من ئارام ده‌گرم، سێ نازناومان له‌به‌رده‌م دایه، هه‌وڵی بردنه‌وه‌یان ده‌ده‌ین، له ره‌خنه‌كان تێده‌گه‌م و ده‌زانم له كوێ وه‌ستاوم.