ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی ئانچێلۆتی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید.

وا بڕیارە سبەی پێنجشەممە كاتژمێر 23:30 بە كاتی كوردستان ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا.

لە چەند رۆژی رابردوودا هەردوو یانە لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەك بوونەوە و ریال مەدرید بە پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ یارییەكەی لێ بردەوە.

لێدوانەكانی ئانچێلۆتی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید:

سبەی دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین کە ئێمە بەرامبەر رکابەرێکی زۆر بەهێز یاری دەکەین، من بڕوام وایە کە یارییەکە قورستر دەبێت لە جامی سوپەر، نازناوێکی ترە، هەردوو یانە دەتوانن نازناوەكە بەدەستبهێنن، كرانە دەرەوەی راستەوخۆیە بۆیە دەبێت ئاگادار بین و هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ بردنەوە.

بەردەوام بوو گوتیشی:

تیپەكە ئاستێكی باش پێشكەش دەكات، یارییەكی دیكەی ئاڵۆزە، ئاتلێتیكۆ ركابەرێكە لە جامی سوپەری ئیسپانیا خۆیان بە شێوەیەكی گەورە نیشاندا، سبەی چاوەڕێی یارییەكی ئاڵۆزتر دەكەین، ئەوان لە یاریگای خۆیاندا یاری دەكەن و ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن.

سەبارەت بە یاریزانە پێكراوەكان گوتی:

رۆدریگۆ پێوویستی بە رۆژێكی دیكەیە لە راهێنانكردن، سبەی باش دەبێت، لوكاس ڤاسكوێز رۆژی هەینی دەگەڕێتەوە، رۆدریگۆ ئامادەیە بۆ یاریكردن.

دەربارەی رێڕەوی رێزلێنان گوتی: 

رێز لە بڕیارەكانی یانەكان دەگرم، ئەگەر رێڕەوی رێزلێنان دوورستبكەن ئەوا شتێكی نایابە، ئەگەر نەیكەن ئەوا هەر نایابە، من گرنگی بەوە نادەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button