ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

کەین: بایرن لە سێ پاڵێوراوی سه‌ره‌كیه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ

ده‌مه‌وێت ریكۆردی دیکە بۆ خۆم تۆمار بكه‌م

Yariga App

یاریگا-

هاری كه‌ین  پێی وایه‌ یانه‌ی بایرن میونشن له‌ نێو سێ پالێواری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیونزلیگدایه‌.

هاری کەین، هێرشبەری بایرن میونشن، لەبارەی ئەگەری یەکسانکردنی ژمارەی پێوانەیی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بۆ رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی رایگەیاند، من بیر لەم بابەتە ناکەمەوە، بەڵام میدیاکان و هاندەران مافی خۆیانە باسی هەر شتێک بکەن، جگە لە لیڤاندۆڤسکی، هەر یاریزانێک ریکۆردێکی پێشووی لە یانەکەدا بەدەستهێنابێت بێگومان هەوڵی بۆ دەده‌م.

گوتیشی، لیڤا یاریزانێکە زۆر بەخشیوەتە ئەم یانەیە، پێگەیەکی بەرزی هەیە، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م سەرەتایەکی باشم ده‌ستپێكردووه‌، هیوادارم کاتێک دەگەینە مانگەکانی ئازار و نیسان، لە تۆمارەکانی لیڤا نزیک ببمەوە، ریكۆردی دیکە بۆ خۆم تۆمار بكه‌م.

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ی بایرن میونشن گوتی، تۆماس توخێل باسی بیرۆکەکانی بۆ کردم و پێگه‌ی منی له‌ تیپه‌كه‌ دیاریكرد، چۆن دەتوانێت پەرە بەتیپەکە بدات، سەرسامی کردم.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: تۆماس بیرۆکەی تاکتیکی نایابی هەیە، به‌ وزە  هێزێكی زۆر دێته‌ ژووری جلگۆڕین، حەزم لە گوێگرتن و فێربوونە له‌و راهێنه‌ره‌، ئێمە دەمانەوێت خول و چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنین ، هه‌موومان یارمه‌تی یه‌كتر ده‌ده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانمان.

لە کۆتاییدا گوتی، کاتێک سەیری یانه‌كانی چامپیۆنزلیگ دەکەیت، بۆت دەردەکەوێت کە بایرن لە سێ پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button