پێکهاتەی سەرەکی عێراق بۆ یاریی ئیندۆنیسیا بڵاوکرایەوە؛ ئاکام هاشم بانگهێشتی یارییەکە نەکراوە
یاریگا –
پێکهاتەی سەرەکی عێراق بۆ یاریی ئیندۆنیسیا بڵاوکرایەوە، زیدان ئیقبال لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی دەکات و خیسۆس کاساس بە پلانی 4-2-3-1 یاریی دەکات.
لە پێکهاتەی سەرەکی شێرەکانی رافیدەین بۆ یاریی یەکەمیان لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا، سەعد ناتق یاریی دەکا کە گومان دەکرا بەهۆی پێکانەوە بێبەش بێت، موهەنەد عەلی ناسراو بە میمیش لە پێکهاتەی سەرەکی وەکو هێرشبەری سەرەڕم یاریی دەکات.
عێراق لە کۆمەڵەی چوارەمی جامی نەتەوەکانی ئاسیا هاوشانی ژاپۆن و ڤیێتنام و ئیندۆنیسیا یاریی دەکات.
پێکهاتەی سەرەکی عێراق بۆ یاریی ئیندۆنیسیا
گۆڵپارێز: جەلال حەسەن
بەرگری: حوسێن عەلی – سەعد ناتق – عەلی عەدنان – مێرخاس دۆسکی
ناوەڕاست: ئوسامە رەشید – ئەمیر عەماری – زیدان ئیقبال
هێرشبەر: ئیبراهیم بایش – موهەنەد عەلی (میمی) – عەلی جاسم
خیسۆس کاساس بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ 23 یاریزانی بانگهێشت کردووە، هەریەکە لە ئاکام هاشم و ئالان محێدین و دانیلۆ سەعد بۆ یارییەکە بانگهێشت نەکراون و ناویان لە دەرەوەی لیستی یاریزانانی شێرەکانی رافیدەینە بۆ یارییەکە.