ئینگلتەراگرنگترین

ڤینیسیۆس باسی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر لە دوای یاری سوپەری ئیسپانیا، وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئێمباپێ دەداتەوە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا 4-1 شکستی بە بارسێلۆنا هێنا و بووە پاڵەوان، ڤینیسیۆسی بەڕازیلی کە لە یارییەکەدا هاتریکی کرد رەتیکردەوە باسی هاتنی ئێمباپێ بکات.

هاوڕێیان، بۆ گرێبەستە نوێیەکان، پێویستە پرسیار لە سەرۆک بکەن…

25 یاریزانمان هەیە هەموو هەوڵێکی خۆمان لەپێناو ریال مەدرید دەخەینەگەڕ، ئێستا سەرنجمان لەسەر ئاهەنگگێڕانی جامی سوپەر و پێکەشکردنی ئاستێکی نایابە لە یارییەکانی داهاتوودا.

هاوکات جیا لە ئەستێرە بەرازیلییەکە هەمان پرسیار ئاراستەی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە کرا، ئەویش هیچ زانیارییەکی لەبارەی هاتنی ئەستێرە فەڕەنسییەکە نەدرکاند.

چێژ لە یاریزانانی ئێستا وەردەگرین و کاتی بابەتی کیلیان ئێمباپێ نییە.

ئێمباپێ لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت، دەتوانێت لەم هاوینە لەگەڵ یانەیەکی نوێ رێککەوتن بکات، بەڵام تا ئێستا داهاتووی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button