ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بێلینگهام راسپێردراوە بۆ رازیکردنی هاڵاند

Yariga App

یاریگا

کارگێری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، لە گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ بێ هیوا بووە، بۆیە هەوڵ بۆ رازیکردنی ئێرلینگ هاڵاند، گۆڵکاری لاوی یانەی مانچێستەر سیتی دەدات.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری یانە شاهانەکە پێیوایە ناوەڕاستکاری یانەکەیان، بەهۆی پەیوەندیە بەهێزەکەی لەگەڵ گۆڵکارەکەی ستیزن، دەتوانێت ئەو یاریزانە رازی بکات وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیان بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە شاهانەکان بێلینگهام ناوەڕاستکاری یانەکەیان راسپاردووە، بۆ ئەوەی هەوڵی رازیکردنی هاڵاند بدات.

هاڵاند و بێلینگهام پێشتر بۆ ماوەی دوو وەرز، لە ریزەکانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا یارییان کردووە، دوای جێهێشتنی ئەو یانەیەش پەیوەندیەکەیان بەردەوام بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button