بارسێلۆنا بە هیچ بڕە پارەیەک دەستبەرداری ئەم سێ یاریزانە نابێت
یاریگا –
بەڕێوبەرانی بارسێلۆنا لە هیچ بارودۆخێکدا ئامادە نین دەستبەرداری رۆناڵدۆ ئاراوخۆ و پێدری و گاڤی ببن.
لە چەند هەفتەی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەسەر گرنگیدانی یانەی بایرن میونشن و بەتایبەتی تۆماس توخێل بڵاوبووەتەوە بۆ ئاراوخۆ لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا.
بایرن ئامادەیە بڕە پارەیەکی بەرچاو بدات بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە، بەڵام پێدەچێت بەڕێوەبەرانی بارسێلۆنا وەک پێشتر رایانگەیاندبوو، هیچ ئارەزووی فرۆشتنی ئەو یاریزانەیان نییە، لە پلانی درێژخایەنی یانەکەدایە.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی کە لە یانەی بارسێلۆنا نزیکە، بابەتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، یانەکە ئامادە نییە لە چەند وەرزی داهاتوودا لە هیچ بارودۆخێکدا ئاراوخۆ و پێدری و گاڤی بفرۆشێت.
ئەوان پێیان وایە ئەم سێ یاریزانە لە راستیدا پێکهاتەی سەرەکی ئەم تیپە پێکدەهێنن و لە درێژخایەندا سەرکردایەتی ئەم تیپە دەکەن و باشترین بژاردەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببنە هێمای ئەم یانەیە.
ئەم رۆژنامەیە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو بڕە پارەیەی کە پێشنیار کراوە بۆ کڕینی هەریەکێک لەو سێ یاریزانە لەلایەن هەر یانەیەکەوە هیچ گرنگییەکی نییە و بەڕێوەبەرانی بارسا ئامادە نابن دەستبەرداری ئەم سێ ئەستێرەیە ببن.