ئیسپانیا

ئاراوخۆ وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

Yariga App

یاریگا

بارسێلۆنا شەوی داهاتوو لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، ڕووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە. ڕۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری بلاوگرانا پێش ئەم یارییە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ چاڤی دەرکەوت و باسی چەندین بابەتی جیاوازیان کرد. بەرگریکارە ئۆرگواییەکە سەرەتا باسی لەو دەنگۆیانە کرد کە گوایە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، هەوڵی گواستنەوەی دەدات و لەمبارەوە گووتی

لە هەموو پەنجەرەیەکی گواستنەوەدا چیرۆکێکی نوێ لەسەر من دروست دەبێت، هاوینی ڕابردوو باسی مانچستەر یونایتدیان دەکرد. من هەموو سەرنجم لەسەر یانەکەمە و نامەوێت بیر لەم بابەتە بکەمەوە. لە دۆخێکی باشدام لەگەڵ یانەکەم و شانازی بە بەستی نیشانەی کاپتنی دەکەم و ئەمەش گەورەترین شانازیە بۆ من

ئاراوخۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی ئاست و ئەنجامەکانی یانەکەی دەڵێت

ئێمە لە ماوەی رابردوو کارمان لەسەر هەڵەکانمان لە هێلی بەرگری کردووە، دەمانەوێت لە داهاتوو کەمترین گۆڵمان لێبکرێت، ئۆساسۆنا تیپێکی بەهێزە و هەموو هەوڵێک دەدەین باشترین ئاست پێشکەش بکەین، لەوەتەی چاڤی بووەتە راهێنەری یانەکەمان، فێری ئەوە بوین لە هێلی بەرگریەوە یارمەتی هێرشبەرەکانمان بدەین، لە رووی دەرونیەوە زۆر باشین و دەمانەوێت هاوشێوەی جامەکانی دیکە، گرنگی بەم جامەش بدەین

بابەتی زیاتر

Back to top button