یاریگا-
سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ رایگه‌یاند، گۆرانكاری له پێكهاته‌ی یانه‌كه ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێت به به‌هێزی بگه‌رێینه‌وه.
عه‌مار فه‌رهاد سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، دوو پیشه‌گه‌ر له یانه‌كه‌مان نه‌ماون، له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی تری پیشه‌گه‌ر له گفتوگۆداین، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌مان بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا نهگهیشتوینهتە رێكه‌وتنی كۆتایی.
گوتیشی، ئێمه كێشه‌مان له هێلی هێرشبردن هەیە، ده‌مانه‌وێت یاریزانێكی هێرشبه‌ری پیشه‌گه‌ری زۆر باش بگوازینه‌وه، تاكو كێشه‌ی گۆڵ تۆماركردنمان چاره‌سه‌ربێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گۆرانكاری له یاریزانه‌كانی دیكه‌ش ده‌كرێت، ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێك ده‌بین و گرێبه‌ستی نوێش ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێكی كورد گفتوگۆمان نه‌كردووه.
له‌باره‌ی داهاتووی راهێنه‌ریش سه‌رۆكی یانه‌كه گوتی، متمانه‌مانه به ته‌ڵال بلوشی هه‌یه و له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت له كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به به‌هێزی بگه‌رێێنه‌وه.