یاریگا –
بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی گەشبینن بە داهاتووی كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و لە هەمان كاتدا دروشمی ” كەس لە سەرووی یانەكەوە نیە ” دەڵێنەوە.
گرێبەستەكەی كیلیان ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.
📺 HIGHLIGHTS
Tous les temps forts de notre dernière victoire de l'année 🆚 Metz au Parc des Princes (3-1) !
⚽️ Vitinha
⚽️⚽️ Kylian MbappéRendez-vous en 2024 ❤️💙#PSGFCM – #MatchDeLaSolidarité pic.twitter.com/qM6pDrNVOP
— Paris Saint-Germain (@PSG_inside) December 20, 2023
یانە فەڕەنسییەكە پلانێكی جێگرەوەی بۆ مامەڵەكردن لە ئەگەری رۆیشتنی یاریزانەكە لە یاریگای پارك دۆ پرێنس لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا داڕشتووە.
لە دوای بردنەوەی جامی سوپەری فەڕەنسا كیلیان ئێمباپێ باسی لە داهاتووی خۆی كرد.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئاس، پاریس سانجێرمان نایەوێت ماوەیەكی زۆر چاوەڕوان بێت، دەترسێت لە كۆتاییدا رووبەرووی دۆخێكی شەرمەزاركەرانە ببێتەوە، لەلایەن هاندەرانەوە رەخنەیان لێ بگیرێت و پڕۆژە وەرزشییەكەیان بخاتە مەترسییەوە.
لەراپۆرتەكەی ئاسدا هاتووە، یانە فەڕەنسیەكە دەستیكردووە بە داڕشتنی ستراتیژییەكی نوێ، كە بریتییە لە ئامادەكردنی شوێنگرەوەیەكی دەستبەجێ و گواستنەوەی لە ئەگەری رۆیشتنی گۆڵكاری یانەكەی.
ئەوەشخراوەتە روو، ناسر خلێفی و ئیدارەی پاریس سانجێرمان متمانەیان بە مانەوەی ئێمباپێ هەیە، بەڵام لەبەرئەوەی بەتەواوی دڵنیا نین، پلانێكی وەرزشییان ئامادەكردووە بۆ كەمكردنەوەی زیانەكان، لە ئەگەری رۆیشتنی ئێمباپێدا.
لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، پاریس ئۆفەرێكی درێژخایەنی لەسەر مێزی یاریزانەكە داناوە، خواستێكی زۆریان بۆ مانەوەی هێرشبەرە گۆڵكارەكەیان لە ریزەكانی یانەكەیان هەیە.
لە هەفتەی داهاتوودا یانە فەڕەنسیەكە دانوستان لەگەڵ ئێمباپێ دەكات و ئۆفەرەكەی خۆیان پێشكەش دەكەن، لە ئەگەری رەتكردنەوەی ئۆفەرەكەوە ئەوا یانەكە نایەوێت فشار بخاتە سەر یاریزانەكە.
هیچ لایەنێك نایانەوێت ئەم دانوستانانە درێژ بکەنەوە، یان کەشێکی خراپ لەناو تیپەکەدا دروست بکەن، پێش رووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر ریال سۆسێداد لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، “چونکە ئامانجی هاوبەش ئەوەیە لە کۆتاییدا نازناوێكی ئەوروپی بەدەستبهێنن”.
لەم وەرزەی لیگ وەندە ئێمباپێ لە كۆی 16یاری توانیویەتی 18 گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.