هەڵبژاردەی عێراق بە ئامادەبوونی شەش یاریزانی کورد مەشقەکانی دەستپێکرد
بڕیارە ئێوارە یەکەیەکی دیکەی مەشق بکەنەوە
یاریگا –
هەڵبژاردەی عێراق یەکەم یەکەی مەشقی بە ئامادەبوونی شەش یاریزانی کورد لە ئەبو زەبی، پایتەختی ئیمارات کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵبژاردەی عێراق کەمپی مەشقی لە ئەبوزەبی دەستپێکرد و تاوەکو 10ی مانگ بەردەوام دەبێت و دواتر بۆ بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا 2023 گەشتی دەوحەی پایتەختی قەتەڕ دەکات.
هەریەکە لە ئاکام هاشم، ئالان محێدین، مێرخاس دۆسکی، ئەحمەد عەلی، ئوسامە رەشید، یوسف ئەمین بەشداری مەشقەکانیان کرد.
خێسوس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی شێرەکانی رافیدەین سەرپەرشتی مەشقەکانی هەڵبژاردەی کرد و داوای لە یاریزانان کرد، سەرنجی تەواویان لەسەر پاڵەوانیەتییەکە دابنێن و پابەندی رێنماییەکان بن.
ئەمڕۆ 24 یاریزان بەشداریان لە مەشقەکان کرد و یاریزانەکان بریتین لە؛ جەلال حەسەن، ئەحمەد باسل، فەهد تاڵیب، عەلی عەدنان، رێبین سولاقا، زەید تەحسین، سەعد ناتق، حوسێن عەلی حەیدەر، ئالان محێدین، مێرخاس دۆسکی، ئەحمەد یەحیا، ئەمیر عەماری، ئەحمەد عەلی، ئوسامە رەشید، ئیبراهیم بایش، مونتەزەڕ ماجد، دانیلۆ سەعد، یوسف ئەمین، ئاکام هاشم، بەشار رەسن، عەلی جاسم، زیدان ئیقبال، ئەیمەن حوسێن، موهەنەد عەلی.
بڕیارە عەلی حەمادی ئەمڕۆ بگاتە ئەبوزەبی و مەشقەکانی دەستپێبکات و هەروەها بە هۆی پشکنینی پزیشکی فرانس زیاد، بەرگریکاری پۆرتی تایلاندی دواکەوتووە و بەمزووانە دەگاتە ئەبوزەبی. چونکە یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا مەرجی توندی پزیشکی بۆ یاریزانان داناوە.
بڕیارە کاتژمێر 18:30 هەڵبژاردەی عێراق یەکەیەکی دیکەی مەشق لە هەمان شوێن بکاتەوە و هەر 26 یاریزانەکە ئامادە دەبن.