ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: ڤان دی بیك پەیوەندی بە ئێنتراخت فرانکفورتەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی دۆنی ڤان دی بیك ناوەڕاستكاری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پەیوەندی بە ریزەكانی ئێنتراخت فرانکفورتی ئەڵمانیەوە كرد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی ئێنتراخت فرانکفورت لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ڤان دی بیكی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

ناوەڕاستكارەكەی شەیتانە سورەكان بە شێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز پەیوەندی بە ریزەكانی ئێنتراخت فرانکفورتەوە كرد.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكرد، ماوەی خواستنەكە تا مانگی حوزەیران دەبێت و لە گرێبەستەكەیدا بژاردەی كڕینەوەی بە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ زیادكراوە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا ڤان دی بیك تەنیا لە یەك یاریدا بەشداری كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button