ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد بڕگەی نوێكردنەوەی گرێبەستی ڤاران كارا ناكات

كەی گرێبەستكەی بەسەردەچێت؟

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڕگەی نوێكردنەوەی گرێبەستی رافایێل ڤاران، بەرگریكاری فەڕەنسی یانەكەی كارا ناكات.

پێگەی زە ئاتلێتیك دووپاتیكردەوە كە گرێبەستەكەی رافایێل ڤاران لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بەسەردەچێت، كە بژاردەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ وەرزێكی دیكە دەبێت.

پێشتر ئەوە بڵاوبوویەوە و راگەیەندرا كە گرێبەستەكەی ڤاران لەگەڵ شەیتانە سوورەكان لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی دەیڵی مەیڵ مانچێستەر یونایتد بڕیاریداوە بژاردەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڤاران كارا نەكات، بەوەش یاریزانەكە ئازادە لەوەی لە گواستنەوەكانی داهاتوودا پەیوەندی بە چ یانەیەكەوە دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە مانچێستەر یونایتد پێی وایە موچەی ساڵانەی یاریزانە تەمەن 30 ساڵانەكە كە 340 هەزار پاوەندە زۆرە، بەهۆی ئەو پێكانە زۆرەی كە تووشی دەبێت، كە ئەوەش وایكردووە لە زۆربەی یارییەكانی یانەكەیدا بەشدار نەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر بۆیە ئیدارەی شەیتانە سورەكان بڕیاریانداوە بژاردەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی كارا نەكەن و ئەگەر خواستیان لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی هەبوو ئەوا دووبارە دەستكاری موچەكەی بكەنەوە.

لە كۆتایی راپۆرتەكەشدا هاتووە، هێشتا ڤاران یەكێكە لەو یاریزانانەی لە پلانە سەرەكیەكانی ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری مانچێستەر یونایتد دایە.

رافایێل ڤاران بە درێسی یەكەمی مانچێستەر یونایتدەوە

بەرگریكارە فەڕەنسیەكە لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا بەشداری لە 11یاریدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button