ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا باس لە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر فولهام دەكات

Yariga App

یاریگا –

میكێل ئارتێتا، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە یارییەكەیان بەرامبەر فولهام خراپترین یارییان بووە لەم وەرزەدا.

شەوی رابردوو فولهام لە یاریگای كرابن كوتەیج میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیستەمی پرێمەرلیگدا.

ئەوەش سێیەم یاری لەسەر یەك بوو كە تێیدا گەنەرز نەیتوانی بردنەوە بەدەستبهێنێت، لە دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر وێستهام و یەكسان بوونیان بەرامبەر لیڤەرپوول.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی BBC میكێل ئارتێتا گوتی:

یارییەكەی بەرامبەر فولهام خراپترین یاریمان بوو لەم وەرزەدا.

بەردەوام بوو گوتیشی:

ئێمە لەگەڵ تۆپەكەدا ورد نەبووین، هیچ باش نەبووین و شایستەی بردنەوە نەبووین، خێرایی تۆپمان نەبوو، هیچ جوڵەیەكی پێوویستمان نەبوو، تۆپی زۆرمان لەدەستدا، ئێمە شایەنی ئەوە نەبووین یارییەكە ببەینەوە، لە ماوەی 100 خولەكدا هەرگیز نەگەیشتینە ئەو ئاستەی دەمانویست.

لە درێژەی قسەكانیشیدا گوتی:

رۆژێكی پڕ لە ئازار و خەمناك، چەند رۆژێك پێش ئێستا یارییەكمان دۆڕاند كە شایەنی بردنەوە بووین، ئەمڕۆش چیرۆكێكی جیاواز بوو.

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button