کێشەیەکی دیکە لە گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید دروست دەبێت
''دایکی ئێمباپێ گەڕاوەتەوە نێو هاوکێشەکان''
یاریگا –
جارێکی دیکە چیرۆکی کیلیان ئێمباپێ دەستپێدەکاتەوە و هەموو رۆژنامەکان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکات.
سبەی دووشەممە، شەش مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەمێنێت، بەگوێرەی گرێبەستەکە، کیلیان لە سبەی سێشەممە دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ پاریس سانجێرمان، گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەکدا بکات،.
تاوەکو ئێستا نیازی یاریزانی 24 ساڵان دیارنییە. راپۆرتەکانی رۆژنامەوانی باس لە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی لەلایەن ریال مەدریدەوە بە ئەستێرە فەرەنسییەکە دەکەن، چونکە کیلیان خەونی گەورەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدریدە.
پلاتفۆرمی Relevo بڵاویکردووەتەوە، فایزە عەماری، دایکی و بەڕێوەبەری کارەکانی ئێمباپێ، لە پۆستی بریکار دوورخرابووەوە، ئەمەش بەهۆی یاساکانی نوێی بریکارانی یاریزانانی فیفا، کە پێویست بوو مۆڵەتی نوێ بەدەستبهێنن.
بەڵام فیفا جێبەجێکردنی یاساکانی نوێی دواخستووە، بۆیە مەعماری جارێکی دیکە وەک بەڕێوەبەری کارەکانی ئێمباپێ دەمێنێتەوە.
مەعماری کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئێمباپێ هەیە و هەندێجار بە دوورخستنەوەی لە مەدرید تۆمەتبار دەکرێت.