یاسایەکی نوێ لە جامی یانە پاڵەوانانی ئاسیا پەیرەو دەکرێت
یاریگا –
بەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان، یاسای گۆڵی دەرەوەی یاریگای خۆت لە قۆناغەکانی کۆتایی چیتر جێبەجی ناکرێت.
تیروپشکی قۆناخی 18ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا راکێشرا و تیپەکان لەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەکەدا رکابەرەکانیان ناسی. خاڵی گرنگ ئەو بانگەشەیەیە کە میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردووەتەوە و پێویستە بزانرێت تا چەند راستە.
هەروەک لە میدیا عەرەبییەکاندا ئاماژەی پێکراوە، دوای تیروپشکی قۆناغی 18ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا یاسایەکی نوێی بۆ قۆناغەکانی دەرچوون پەسەند کرد.
بە پێی راگەیندراوێکی ئەی ئێف سی، یاسای گۆڵی دەرەوەی یاریگا لە قۆناغەکانی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانانی ئاسیا جێبەجێ ناکرێت و لەمەودوا چیتر ئەم یاسایە لەبەرچاو ناگیرێت، هەروەک چۆن یانە پاڵەوانانی ئەوروپا بەر لە چەند ساڵ ئەم یاسایەیان گۆڕی.
🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨
عاااااااااااااااااااااااااجل — رسميًا :
إلغاء أفضلية الاهداف خارج الأرض في مباريات الذهاب والاياب في دوري ابطال اسيا وإعتماد الاشواط الاضافية وضربات الترجيح في حالة التعادل pic.twitter.com/Y1jWwtgykl
— سهم (@1SMi_) December 28, 2023
بەم مەبەستە گەر گۆڵەکانی هەردوو تیپەکە لە کۆی گشتی دوو یاریی چوون و گەڕانەوەدا یەکسان بن، ئەوا یارییەکە دەچێتە کاتی زیادکراو و لێدانی سزا، هەروەها ئەو گۆڵانەی لە یاریگای بەرامبەردا تۆمارکراون وەک خاڵ هەژمار ناکرێن.
بێگومان ئەم بابەتە لەلایەن میدیا عەرەبییەکانەوە وروژێنراوە و پێویستە بزانرێت چ کاتێک فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بە فەرمی ئەم بابەتە رادەگەیەنێت.