
یاریگا –
بەشێوەیەكی فەرمی یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” IFFHS ” ریزبەندی باشترینەكانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوكردەوە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو ئامار ( IFFHS ) باوەڕپێكراوی فیفایە و ساڵانە باشترینەكانی جیهان دەستنیشان دەكات.

لە پلەی یەكەم ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دێت، كە توانی لەو ساڵەدا و لەگەڵ یانەكەی نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ، پرێمەرلیگ، جامی یەكێتی ئینگلتەرا، سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەكان بباتەوە
ریزبەندی باشترینەكانی یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی:
| یاریزان | یانە | خاڵ |
| 1- ئێرلینگ هالاند | مانچێستەر سیتی | 208 |
| 2- كیلیان ئێمباپێ | پاریس سانجێرمان | 105 |
| 3- لیۆنێل مێسی | پاریس سانجێرمان/ ئینتەر مەیامی | 85 |
| 4- رۆدری | مانچێستەر سیتی | 55 |
| 5- جود بێڵینگهام | دۆرتمۆند/ ریال مەدرید | 34 |
| 6- كیڤن دی برۆین | مانچێستەر سیتی | 27 |
| 7- هاری كەین | تۆتنهام/ بایرن میونشن | 18 |
| 8- بێرناردۆ سێلڤا | مانچێستەر سیتی | 9 |
| 9- ڤینیسیۆس جونیۆر | ریال مەدرید | 8 |
| 10- لاوتارۆ مارتینێز | ئینتەر میلان | 7 |
لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی ساڵی رابردوو بە باشترین یاریزانی یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی دەستنیشانكرا.



