ئاسیا

میتۆما بەهۆی پێکانەوە لە جامی ئاسیا بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

میتۆما بەهۆی پێکانەوە لە بەشداریکردنی لە جامی ئاسیا بێبەش دەبێت و لێدانێکی کوشندەر بە ژاپۆن کەوت.

رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری یانەی برایتنی ئینگلیزی پێکانی ماورۆ میتۆما یاریزانی ژاپۆنی یانەکەی راگەیاند، کە بەهۆی ئەو پێکانەی لە پاژنەپێی تووشی بووە، پێشبینی دەکرێت یاریزانە ژاپۆنییەکە بۆ ماوەی چوار بۆ شەش هەفتە لە یاریگاکان داببڕێت، لەکاتێکدا تەنیا 16 رۆژ بۆ دەستپێکردنی جامی نەتەوەکانی ئاسیا ماوە.

دی زێربی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی لەبارەی پێکانەکەی میتۆما رایگەیاند :’میتۆما بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، چوار بۆ شەش هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت’.

هەڵبژاردەی ژاپۆن لە جامی ئاسیا لە کۆمەڵەی چوارەم هاوشانی عێراق و ڤیێتنام و ئیندۆنیزیا یاریی دەکات، بەمەش ژاپۆنییەکان ئەستێرەیەکی گرنگی هەڵبژاردەکەیان بۆ جامی ئاسیا لەدەست دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button