یاریگا
مایكڵ ئۆین ستایشی بێڵینگهامی هاونیشتیمانی خۆی ده‌كات سه‌رسامی خۆی به‌م یاریزانه ده‌ربڕی.
مایکل ئۆین لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی گوتی، له یه‌كه‌م وه‌رز بێڵینگهام ئاستێكی نایاب له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید پێشكه‌ش ده‌كات، پێموایه ئەگەر نازناوی خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگ و جامی نەتەوەکانی ئەوروپا 2024 بباتەوە، ئەوا خەڵاتی باڵۆن دۆر به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ئۆین بێڵینگهامی بەراورد کرد به هه‌ر سێ یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را ستیڤن جیرارد، فرانك لامپارد و پۆڵ سکۆڵز گوتی، جود له‌م كاته‌دا ناتوانێت لە جیرارد و لامپارد و سکۆڵز باشتربێت، ئه‌وان ده‌ستكه‌وتی زۆر و گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهاێناوه، لەنێویاندا چامپیۆنزلیگ.
دووپاتیشكرده‌وه، جود سەرسوڕهێنەرە، هیچ کەس نییە لە من زیاتر سەرسام بێت به‌و یاریزانه، بەڵام ناتوانین بڵێین له‌م سێ یاریزانه‌ی باسم كرد باشتره.
لە کۆتاییدا گوتی، پێویستە بۆ ماوەی 5 یاخود 6 یان 7 له لووتكه‌ی ئاستی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین له‌م سێ ئه‌فسانه‌ی ئینگڵته‌را باشتره.
بێڵینگهام له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 17 گۆڵی تۆمار کردووه و 5 ئاسیستیشی کردووه، هه‌روه‌ها له لالیگا و چامپیۆنزلیگ گۆڵکاری ریال مه‌دریده.