یاریگا –
لە یاری نێوان فولهام و بۆرنمسدا، بێرند لێنۆ، گۆڵپارێزی فولهام پاڵی بە تۆپهێنەرەوەیەک نا و کاردانەوەی دروستکرد.
یارییەکە لە یاریگای ڤایتاڵیتی بەڕەوەچوو، لە بەشێکی یارییەکەدا، فولهام بە ئەنجامی 2-0 دۆڕا بوو، لێنۆ هەوڵی بۆ خێراکردنی یارییەکە دەدا و تۆپەکەی بە توندی لە تۆپهێنەرەوەکەدا ستاند و پاڵێ پێوەنا.
لە دوای رووداوەکە، هاندەران فیکەیان بۆ لێنۆ لێدا و رەخنەیان لێگرت و یاریزانانی بۆرنمسیش رووبەڕووی لێنۆ بوونەوە.
Bernd Leno pushing a young ball-boy, who was moving too slowly. 🇩🇪 pic.twitter.com/vW6iNHGdXi
— Football Tweet ⚽ (@Football__Tweet) December 26, 2023
تیم رۆبنسن، ناوبژیوانی یارییەکە هیچ کاردانەوەیەکی لە بەرامبەر رووداوەکە نەبوو، هەرچەندە پێشتر لێنۆ کارتێکی زەردی لە یارییەکە وەرگرتبوو. بەڵام ناوبژیوانی یارییەکە چووە لای سەرپەرشتیاری سیکیوریتی یارییەکە و تۆپهێنەرەوەکەی بانگ کرد.
دوای تێپەڕبوونی چەند خولەکێک بەسەر رووداوەکەدا، لێنۆ چووە لای تۆپهێنەرەوەکە و پێدەچوو داوای لێبوردنی لێبکات.
ماارکۆ سیلڤا، راهێنەری فولهام لە دوای یارییەکە لەبارەی رووداوەکە روونیکردەوە
لێنۆ داوای لێبوردنی کرد، چونکە بێرند یاریزانێکی زۆر پیشەگەر و بە ئەزموونە، بۆیە چاوەڕێی ئەم کاردانەوەی لێدەکرێت. ئێمە دەمانویست بە خێرایی یاری بکەین، نازانم کێ رێنمایی بە تۆپهێنەرەوەکاند دەدات، تاوەکو یاری سست بکەن و دانەوەی تۆپ درەنگ بخەن. هەرچەندە نەمبینی لێنۆ منداڵەکە پاڵبدات، بەڵکو دەستی بۆ تۆپەکە برد و تۆپەکەی لێسەند و پاڵی بە کوڕەکە نەنا، هەرچەندە من ئینگلیز نیم، بەڵام جیاوازی نێوان وشەکان دەزانم.
بۆرنمس یارییەکەی بە ئەنجامی 3-0 بردەوە، هەریەکە لە جەستن کلویڤێرت، دۆمینیک سۆلانکێ و لویس سینیستێرا گۆڵەکانیان کرد و بۆرنمس چووە نێو ریزبەندی باشترین 10 یانەکانی پرێمەرلیگ.
یەکشەممە فولهام رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.