کوردستانگرنگترین

وێنە | زیاتر لە 10 هەزار هاندەر ئامادەی یاریی دێربی راپەڕین دەبن

Yariga App

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت لە یاریی ئەمڕۆی دێربی راپەڕین زیاتر لە 10 هەزار هاندەر لەناو یاریگا ئامادەبن.

پەیامنێری تۆڕی وەرزشی یاریگا لە یاریگای گشتی چوارقوڕنە رایگەیاند، چوار کاتژمێر پێش یارییەکە هاندەران روویان لە یاریگای گشتی چوارقوڕنە کردووە، بۆ ئەوەی لە یاریی ئەمڕۆ هانی یانەکەیان بدەن، کە وابڕیارە کاتژمێر 02:00ـی دوای نیوەڕۆ چوارقوڕنە و رانیە لە گەڕی دوازدەمی خولی نایابی کوردستان رووبەڕوو ببنەوە.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid034ikJGtAd6oL6GsQxj1nyPzNRx6Kyy4y3YT4rPvrc6PUtLiF7fbzN9vUWVcgzhPyQl

لە بەیانییەوە هێزێکی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری یاریگاکە لە چوارقوڕنە کۆبوونەتەوە، بۆ ئەوەی باری ئەمنی یاریگا بپارێزن و چوونە ژوورەوەی هاندەران رێکبخەن، کە پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 10 هەزار هاندەر لە یاریگا ئامادەبن.

دەستەی هاندەرانی چوارقوڕنە لە دەستپێشخەرییەکیاندا بۆ کۆمەکی یانەکەیان، نزیکەی 15 هەزار بلیتیان چاپ کردووە و ئەمڕۆ لە بەردەم یاریگا بلیتەکان دەفرۆشن، کە کڕینی بلیتی یارییەکە بۆ چوونە ژوورەوەی یاریگا ئارەزوومەندانەیە و نرخی هەر بلیتێکیش هەزار دینارە.

چوارقوڕنە و رانیە دوای سەرکەوتنیان بۆ ریزی یانە نایابەکان، یەکەمجارە لە خولی نایابی کوردستان رووبەڕوو دەبنەوە، چوارقوڕنە لە پلەی سێیەمی خولەکە دێت و رانیەش لە پلەی حەفتەم دێت.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid02cL4LtHoT5BHdgvagwfoGfVCequMyqn4nUbysWhsyhV5e8R2tB1gtc57FmuTXCohWl

 

بابەتی زیاتر

Back to top button