ئینگلتەرا

چێڵسی خەزێنەکەی بۆ دوو گواستنەوەی دیکە دەشکێنێت

بەرگریکارێک و هێرشبەرێک

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی دوو یاریزانی لە پورتوگال کردووەتە ئامانج و دەیەوێت لە میرکاتۆی زستانەدا بیانگوازێتەوە ستامفۆردبریج.

بە گوێرەی زانیارییەکان The Evening Standard، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ هەریەکە لە دڵی بەرگریی عوسمان دیۆماندی و، ڤیکتۆر گیۆکێرێسی هێرشبەری سپۆرتینگ لیشبۆنی دەوێت.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات ئەوەی ڕەنگە لەمپەری قورس بێت لە بەردەم خواستەکانی بلووز، نرخی دوو یاریزانەکان کە لیشبۆن بۆ عوسمان 69 ملیۆن پاوەند و، بۆ ڤیکتۆریش 87 ملیۆنی دەوێت. کە دەکاتە 156 ملیۆن پاوەند و ئەوەش پێویستی بەوەیە چێڵسی خەزێنەکەی خۆی بشکێنێت و دیسان بڕه پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەکاندا خەرج بکات.

گیۆکێریۆس لەگەڵ سپۆرتینگ
هێرشبەرە سویدیەکە لەم وەرزە لەگەڵ سپۆرتینگ لە 20 یارییدا توانیویەتی حەڤدە گۆڵ تۆمار بکات و هەشت گۆڵیش دروست بکات.

هەرچی بەرگریکارە ساحلی عاجیەکەیە، 37 یاری بۆ یانەکەی کردووە و لە تەنها یەک یارییدا بێ بەش بووە و بە جێگرەوەیەکی باشی تیاگۆ سیلڤا دەبینرێت کە ئەمەیان هاوین گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی بەسەر دەچێت.

عوسمان دیوماند

 

بابەتی زیاتر

Back to top button