یاریگا –
بەبۆنەی جەژنی کریسمس، محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەڵاح لەگەڵ ناردنی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی کریسمس، جارێکی دیکە هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی غەزە دەربڕیووە و هاوبەشی خۆی بۆ خەمەکانیان دووپاتدەکاتەوە.
جەژنی کریسمس ئەو کاتەیە کاتێک ئەندامانی خێزان کۆدەبنەوە و ئاهەنگ دەگێڕن. لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەو شەڕە دڕندانەییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی، وێرانکارییەکان و کوشتن و بڕینەکانی غەزە. ئەمساڵ بە دڵێکی پڕ لە ئازارەوە پێشوازی لە کریسمس دەکەین. هاوبەشی ئازاری خێزانە زیانپێگەیشتووەکانین، کە زۆر بە لەدەستدانی ئازیزانیان دڵگرانن. تکایە ئەوان لەیاد مەکەن و خۆتان بە ئازارەکانیان رامەهێنن. کریسمستان پیرۆز.
ئەمە جاری دووەمە لەمساڵذا ئەستێرە میسڕییەکە پاڵپشتی خۆی بۆ غەزە دەردەبڕێت، پێشتر و لە مانگی ئۆکتۆبەر محەمەد بە ڤیدیۆییەکی کورت داوای گەیاندنی هاوکاری بۆ غەزە کرد. لەگەڵ ئەوەشدا داوای وەستانی شەڕی دەکرد.