ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

دوو یانەی سعوودی فشاری زیاتر لەسەر مۆدریچ دروست دەکەن

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەهلی و ئیتیحادی سعوودی فشاری زیاتر لەسەر مۆدریچ دروست دەکەن و دەیانەوێت لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوو ئەو ناوەڕاستکارە کڕواتییە ببەنە ریزەکانیان.

ماڵپەڕی دێڤینسا سێنتڕالی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەکانی ئەهلی و ئیتیحادی سعوودی دەیانەوێت جارێکی دیکە هەوڵ بدەن لۆکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتی لە ریال مەدریدەوە ببەنە ریزەکانیان، کە هاوینی رابردوو یانە سعوودییەکان بە مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ ئۆفەریان پێشکەشی ئەو ناوەڕاستکارە کرد بۆ ئەوەی بیبەنە ریزەکانیان.

ماڵپەڕە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، ئەگەر مۆدریچیش لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوو رازی بێت لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان پەیوەندی بە خولی سعوودییەوە بکات، ئەوا ریال مەدرید رازی نابێت، چونکە فلۆرێنتینۆ پێرێز پێیوایە مۆدریچ یەکێکە لە یەدەکە کاریگەرەکانی یانەکەی.

پیشبینی دەکرێت ئەگەر مانگی داهاتووش مۆدریچ نەچێتە سعوودیە، هاوینی داهاتوو دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بچێتە پاڵ کریستیانۆ و بێنزێما و نێیمار.

بابەتی زیاتر

Back to top button