کوردستانگرنگترین

دێربی راپەڕین | چوارقوڕنە و رانیە دوایین مەشق و راهێنانیان بۆ یاریی سبەی کرد

چاوەڕێ دەکرێت هەزاران هاندەر لە یاریگای گشتی چوارقوڕنە ئامادە بن

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی چوارقوڕنە و رانیە دوایین مەشق و راهێنانیان بۆ یاریی دێربی راپەڕین ئەنجام دا، کە سبەی بۆیەکەمجار لە مێژوودا لە خولی نایابی کوردستان رووبەڕوو دەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (25ـی دیسەمبەری 2023) یاریزانانی رانیە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی لە یاریگای گشتی چوارقوڕنە دوایین مەشق و راهێنانیان بۆ یاریی سبەی ئەنجام دا، تیپەکەی رەفیق سەعید بە تەواوی یاریزانەکانی بۆ یاریی دێربی راپەڕین ئامادەیە، هیچ یاریزانێکی رانیە بەهۆی سزادان یان پێکان لە یارییەکە بێبەش نابێت.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 02:00 یاریزانانی چوارقوڕنەش لە هەمان یاریگا دوایین ئامادەکارییان بۆ یارییەکەی سبەی کرد، سەفین ئەمین و هاوڕێیەکانی بە تەواوەتی بۆ یاریی دێربی ئامادەن، مەحموود مەجید بۆ یارییەکە لە توانای هیچ یاریزانێکی بێبەش نابێت و تەواوی یاریزانەکانی چوارقوڕنە بەردەستن.

دەستەی هاندەرانی چوارقوڕنە 15 هەزار بلیتیان بۆ یارییەکەی سبەی ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی بە شێوەی ئارەزوومەندانە بلیتی چوونە ژوورەوەی یاریگا بە هاندەران بفرۆشن، نرخی بلیتی یارییەکە هەزار دینار دەبێت و کڕینی بلیتەکەش بۆ چوونە ژوورەوە ئارەزوومەندانە دەبێت، کە چاوەڕێ دەکرێت هەزاران هاندەر لە یاریگا ئامادەبن.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid07qVUKWQraGGxocLq4L6JD6RbqcMwMLX4dGnFjLfHpktQjKapP1Pw7r8wXDQWoYSAl

چوارقوڕنە بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت و رانیەش بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی حەفتەمی ریزبەندی خولی نایابی کوردستان دێت، کە یەکەم وەرزە هەردوو یانەکەی دەڤەری راپەڕین لە ریزی یانە نایابەکان یاریی بکەن.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid02CDqjQJHoKJPxAx9gbCDmPDgAz87jqCHnqymWEJZY5L4rohwLe5HNKP9NPsMRozm2l

بابەتی زیاتر

Back to top button