ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆ بەدەستهێنانی کیمیچ مانچێستەر یونایتد ململانێی سێ یانە دەکات

گەورەکانی ئەوروپا شەڕی لەسەر دەکەن

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگیزی، جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی کردووەتە ئامانج.

ماڵپەڕی Fichajes بڵاویکردووەتەوە، جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی ئامانجی داهاتوویی یانەی مانچێستەر یونایتدە و شەیتانە سوورەکان هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە چڕکردووەتەوە.

گرێبەستەکەی کیمیچ لەگەڵ بایرن میونشن لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2025 کۆتایی دێت، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی تا ئێستا باڤارییەکان ئۆفەرێکی درێژخایەنیان پێشکەش بە یاریزانەکە نەکردووە، ئەمەش داهاتوویی جۆشوایی بە نادیاریی هێشتووەتەوە.

جۆشوا کیمیچ لەگەڵ بایرن میونشن

لە هاوینی رابردوو هەریەکە لە یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزیش هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 28 ساڵانییەکەیان دەدا، بەڵام ناوبراو مانەوەی لە بایرن هەڵبژارد.

ئێستاش شەیتانە سوورەکان چاودێری دۆخی کیمیچ دەکەن، بەڵام بەدوور دەزاندرێت لە مێرکاتۆی زستانە ئەو یاریزانە ریزەکانی بایرن جێبهێڵیت، بۆیە یەکلایی بوونەوەی چارەنووسیی دەکەوێتە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو. پێشبینی دەکرێت جیا لە یونایتد، جارێکی دیکە هەریەکە لە یانەکانی مانچێستەر سیتی، بارسێلۆنا و لیڤەرپوولیش بۆ گواستنەوەی بێنە سەر هێڵ.

یانە ئینگلیزییەکە بەشێوەیەکی خواستن دەستبەرداری دۆنی ڤان دی بیکی هۆڵيندی بۆ ئینتراخت فرانکفورت بووە، پێشبینی دەکرێت کاسیمێرۆش پەیوەندی بە یانەیەکی سعودی بکات. ئەمەش یانەکە ناچاردەکات شوێنگرەوەیەکی گونجاو پەیدا بکات.

جۆشوا کیمیچ لەگەڵ بایرن میونشن

کیمیچ لە هاوینی 2015 بە بڕی 8.50 ملیۆن یۆرۆ، لە شتوتگارتەوە پەیوەندی بە بایرن کرد، بە درێسی باڤارییەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 367 یاری کردووە، 41 گۆڵی کردووە و 100 گۆڵیشی درووستکردووە.

هاوکات دوێنێ هەینی، بەشێوەیەکی فەرمی خانەوادەی گلەیزەرس %25ـی پشکەکانی یانەکەیان بە سێر جیمی راتکلیف، ملیاردێری ئەمریکی بە بەهای 1.3 ملیار پاوەند فرۆشت.

جیا لە پارەی کڕینی پشکەکان، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەردوو لایەن، بازرگانە ئەمریکییەکە بە بەهای 300 ملیۆن پاوەندی دیکە وەبەرهێنان لە ژێرخانی یانەکەدا دەکات. ئەمەش هاوکاری ئەو یانەیە لە گواستنەوەی ئەستێرەی گەورە دەکات.

بە فەرمی گلەیزەرس بەشێکی مانچێستەر یونایتدی فرۆشت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button