چاڤی متمانەی بە ڕۆمیۆ نەماوە
یاریگا
ئۆریۆل ڕۆمیۆ، ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، متمانەی چاڤی راهێنەری یانەکەی لەدەستدا و ڕاهێنەرەکەی بلاوگرانا چاوی لە گواستنەوەی جێگرەوەکەیەتی.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، کاتێک بارسێلۆنا هاوینی رابردوو سێرجیۆ بوسکێتسی لەدەستدا، هەمووان دەیانزانی لەدەستدانی ئەو یاریزانە گورزێکی گەورە دەبێت بۆ بلاوگرانا، چونکە بوسکێتس یەکێک بوو لە یاریزانە کاریگەرییەکانی بارسا و شێوازی یاریکردنی بێ هاوتا بوو.
دوای چوونی ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا، دۆزینەوەی جێگرەوەی کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەرگیز ئاسان نەبوو و کێشە داراییەکانی بلاوگرانا هێندەی تر پرۆژەکەی قورستر کرد. لە کۆتاییدا بارسێلۆنا ناچار بوو ئۆریۆل ڕۆمیۆی هەرزان بگوازێتەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە هەر لە سەرەتاوە گومان لەسەر ئاستی رۆمیۆ دەکرا، بەڵام کارگێری یانەکەی پێیوابوو دەتوانێت هەندێک لە کێشەکانی چارەسەر بکات، لە کۆتاییدا ئەو ناوەڕاستکارە نەیتوانیوە متمانەی چاڤی راهێنەری بەدەست بێنێت، بۆیە راهێنەری بارسا بە دوای شوێنگرەوەیدا دەگەڕێت.