ئیسپانیا

بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرە لاوەکەی نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە بارسێلۆنا پێیان وایە مارک گیوو، ئەستێرە لاوەکەی یانەکەیان، لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا یەکێک دەبێت لە بژاردە سەرەکییەکانی هێڵی هێرشبردن و بەنیازن گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوی بکەنەوە.

مارک گیوو لە بەرواری 4ی مانگی 1 تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ و ژیانی زیاتر لە جاران بە بارسێلۆنا دەبەسترێتەوە. گیوو لە هاوینی ساڵی 2013 کە تەمەنی تەنها حەوت ساڵان بووە پەیوەندی بە ئەکادیمیای لاماسیاوە کردووە و لەو کاتەوە تا ئێستا لە پێشکەوتن نەوەستاوە. یاریزانە لاوەکە گرێبەستی تاوەکوو 30ی حوزەیرانی ساڵی 2025 هەیە، بەڵام بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ چەندین ساڵیتر درێژ بکاتەوە.

ئەو هێرشبەرەی تیپی لاوانی بارسا لە تەمەنی هەرزەکارییەوە یاری بۆ یانەی بلاوگرانا دەکات و دەیەوێت بۆ ساڵانی زیاتر لەو یانەیە بەردەوام بێت خەونی بەدەست هێانی ناسناوی پاڵەوانەتیەکان لەگەڵ ئەم یانەیە بەدی بهێنێت.

22ی تشرینی یەکەمی رابردوو مارکۆ گیوو لەگەڵ هاتنە ناوەوەی بۆ ناو یاریگا توانی گۆڵ بۆ بارسێلۆنا تۆمار بکات و لە یەکەم یاری فەرمیدا گۆڵی بردنەوەی تیپەکەی لە بەرامبەر بلباو تۆمارکرد.

ئەم بەهرەمەندە 17 ساڵانە بەرهەمی لاماسیایە، لەنێو ئەو یاریزانانەی کە لاماسیا پێگەیشتوون تایبەتمەندی جیاوازتری هەیە. باڵای بەرزە و هێزێکی زۆری هێرشبەری هەیە و هێزی جەستەیی بەرزە، هەروەها یاریزانانی خاوەن تایبەتمەندی جیاواز بەزۆری لە ئەکادیمیای بارسا دەناسێنرێن.

گیوو لە یەکەم یاری چامپیۆنزلیگدا توانی گۆڵ بکات. هەروەها گۆڵی دووەمی تیپەکەی لە یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئەنتوێرب بە ئەنجامی 3-2 تۆمارکرد. ئەو گۆڵەی لەو ساتەدا خاڵێکی بۆ بارسا هێنا، بەڵام زۆر زوو گۆڵی سێیەمیان لیکرایەوە. بە پیی ئامارەکان پێدەچێت لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا گیوو زیاتر لە پێکهاتەی سەرەکی چاڤی دا ببینین، ئەویش رکابەرێکی جدی دەبێت بۆ لیڤاندۆڤسکی و هێرشبەرانی تری بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button