ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوان لیڤەرپوول و ئارسیناڵ

جەنگە مەزنەکەی ساڵ

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ شەممە لە یارییەکانی گەڕی 18ـی پرێمەرلیگ، کاتژمێر 20:30 بە کاتی کوردستان، لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵد میوانداری ئارسیناڵی رکابەری دەکات.

بەر لەم یارییە، رێدز لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 17 یاری کردووە، 11 یاری بردووەتەوە، 5 یاری یەکسانبووە و 1 یاری دۆڕاندووە. بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

گەنەرزیش لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 17 یاری کردووە، 12 یاری بردووەتەوە، 3 یاری یەکسانبووە و 2 یاری دۆڕاندووە. بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

لیڤەرپوول

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو یانە

یارییەکەی ئەمڕۆ یاری ژمارە 240ـی نێوانیان دەبێت کە مێژووی یەکەم رووبەڕووبوونەوەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1893.

لیڤەرپوول 94 یاری بردووەتەوە، لە 63 یاریدا یەکسانبوون، ئارسیناڵیش 82 یاری بردووەتەوە.

لە 19 یاری رابردووشدا رێدز باڵادەستتر بووە، 11 یاری بردووەتەوە و تەنیا 4 یاری دۆڕاندووە و لە 4 یاریشدا یەکسانبوون.

گەنەرز خاوەن ئامارێکی خراپە لە یاریگای ئانفیڵذ، لە دوای ساڵی 2012 تا ئێستا لەو یاریگایە تامی بردنەوەی نەکردووە لە 90 خولەکی کاتی ئاسایی یارییەکدا.

ئارسیناڵ پاشای رووبەڕووبوونەوەکانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ بوو، یاری یەکەمی لە یاریگای ئیماڕات 3-2 بردەوە، یاری دووەمیش لە یاریگای ئانفیڵد 2-2 یەکسانبوون.

ئارسیناڵ

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوان کڵۆپ و ئارتێتا

کڵۆپ و ئارتێتا لە 11 یاریدا رووبەڕووبوونەتەوە، راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە 5 یاریدا براوە بووە، 2 یاری یەکسانبوون، 4 یارییش بە بردنەوەی راهێنەرە ئیسپانییەکە کۆتایی هاتووە.

ئارتێتا لە 4 یاری سەرەتای بەرامبەر کڵۆپ 3 یارییانی بردەوە، بەڵام کڵۆپ لە دوایین 7 یاری بەرامبەر ئارتێتا لە 4 یارییدا براوە بووە، دیارترین ئەنجامیشی یاری چوون و هاتنی 2021 بوو، کە هەردوو یارییەکەی بە ئەنجامی 4-0 و 3-0 بردەوە.

تیپەکەی کڵۆپ 20 جار تۆڕی گۆڵەکەی تیپەکەی ئارتێتای هەژاندووە، لە بەرامبەردا گەنەرز 9 جار تۆڕی گۆڵەکەی رێدزی هەژاندووە.

لە دوو یاری رابردووی نێوانیان ئارسیناڵ تووشی شکست نەبووە، خاوەنی بردنەوەیەک و یەکسانبوونێکە، بۆیە یارییەکەی ئەمڕۆ لە ئاستێکی بەرزدا دەبێت، براوەیان راستەوخۆ دەچێتە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button