یاریگا-
یەکێتی یانەکانی ئەوروپا تانە لە بڕیارەکەی دادگای دادوەری سەبارەت بە پرۆژهی سوپەرلیگ دەدات
یەکێتیی یانەکانی ئەوروپا وەڵامی بڕیارەکەی دادگای دادوەری ئەوروپای دایەوە كه یوێفا و فیفای بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات تاوانبار کرد.
یەکێتی یانەکانی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بڕیارهكهی دادگای دادوەری ئهوروپا بەهیچ شێوەیەک پشتگیری لە هیچ پڕۆژەیەک ناکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەڕێگەی یوێفاوه دوو ساڵ لهمهو بهر دهستمان به چاكسازیكرد، ساڵانێکه قۆناخی سوپەرلیگمان تێپەڕاندووە، بەردەوامین لە چاکسازییەکان.
دووپاتیشكردهوه، هەموو لایەنە پەیوەندیدارە دانپێدانراوەکان لە تۆپی پێی ئەوروپا و جیهانیدا، لەوانە فیدراسیۆنەکان، یانەکان، خولەکان، یاریزانان و هاندەران، زیاتر لە جاران بە یەکگرتوویی دژی هەوڵەکانی ژمارەیەکی کەم کەس دهبنهوه كه بهدوای ئەجێندای کەسیدا دهگەڕێن.
له كۆتاییدا گوتی، یەکێتی یانەکانی ئەوروپا لە کارکردن لەگەڵ یوێفا و فیفا و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارە دانپێدانراوەکانی تۆپی پێ بەردەوام دەبێت، بۆ پەرەپێدان و بهرهو پێشچوونی تۆپی پێ بە شێوەیەکی ئەرێنی و راستەقینە.