ئیسپانیاگرنگترین

دەیڤد ئەلابا نەشتەرگەری بۆ کرا

Yariga App

یاریگا –

دەیڤد ئەلابای ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا.

کەمێک لەمەوبەر، ماڵپەڕی فەرمی یانەی ریال مەدرید بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ دەیڤد ئەلابا کراوە، یاریزانەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە پرۆسەی چاکبوونەوە دەکات.

ئەلابە هەفتەی رابردوو لە یاری نێوان یانەکەی و یانەی ڤیاریال لە یارییەکانی گەڕی 17ـی لالیگا، لە خولەکی 35 بەهۆی پێکانێکی سەخت یاریگای جێهێشتت.

دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوت یاریزانەکە تووشی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی بووە، بەو هۆیە ئەم وەرزە بۆ ناوبراو کۆتایی هات.

پێکانی یاریزانەکە جیا لەوەی گورزێکی کوشندەیە بۆ یانەکەی، هاوکات گورزێکی کوشندەیە بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی و ئەلابا ناتوانێت بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بکات، کە پاڵەوانێتییەکە لە هاوینی داهاتوو لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

ریال مەدرید لەم وەرزە بەدەست زنجیرە پێکانێکی زۆر دەناڵێنێت، دوای تیبۆ کۆرتوا و ئێدێر میلیتاو، دەیڤد ئەلابا سێیەم یاریزانی تیپەکەیە لەم وەرزە تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button