یاریگا –
رۆدریگۆ لاسمار، پزیشكی هەڵبژاردەی بەڕازیل دووپاتیكردەوە نێیمار دا سێلڤا ئەستێرەی یانەی هیلالی سعودی بەشێوەیەكی فەرمی لە یارییەكانی كۆپا ئەمریكای 2024 بێ بەش دەبێت.
چاوەڕوان دەكرێت یارییەكانی كۆپا ئەمریكا لە بەرواری 20 مانگی 6ی داهاتوو دەست پێ بكات و 16 مانگی 7 كۆتایی بێت، كە وا بڕیارە لە ئەمریكا بەڕێوە بچێت.
لە یاری هەڵبژاردەی بەڕازیل و هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە یارییەكانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026، نێیمار دا سێلڤا تووشی پچڕانی بەستەرەكانی ئەژنۆی بوو.
🚨🇧🇷 Neymar Jr will be OUT of the Copa América 2024, confirms Brazil doctor Lasmar.
“It’s too early, there's no point skipping steps to recover. Our expectation is that he will be prepared to return at the start of the 2024 European calendar, which is August”, told Rádio 98. pic.twitter.com/DWGwBehzYR
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) December 20, 2023
لاسمار لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی TNT بەڕازیلی گوتی:
نێیمار لە پاڵەوانیەتی كۆپا ئەمریكای 2024 بێ بەش دەبێت هێشتا زووە بۆ باسكردنی كاتی گەڕانەوەی، پێویست ناکات هەنگاوە پێویستەکان بەجێبهێڵرێت بۆ ئەوەی زووتر چاكبێتەوە و مەترسی ناپێویست بکرێت.
ساتی وەرگرتنی چارەسەر و گریانی نێیمار:
🚨🚨نشر قبل قليل نيمار معاناته مع العلاج الطبيعي ويبكي من شدة الآلم 💔💔. pic.twitter.com/qQo33Hr2Lt
— بيت الهلال (@baytAlhilal) December 20, 2023
پزیشكەكەی هەڵبژاردەی سامبا بەردەوام بوو گوتیشی:
پێشبینی دەكەین لە سەرەتایی وەرزی 2024 لە ئەوروپا ئامادە بێت بۆ یاریكردن، گەڕانەوەی مانگی هەشتی داهاتوو دەبێت، دەبێت چاوەڕوانیمان هەبێت، قسەكردن بۆ گەڕانەوەی پێش 9 مانگ لە وادەی خۆی شتێكی پێشوەختەیە.
لە كۆتایشدا گوتی:
زۆر گرنگە کاتێکی گونجاومان لەبەردەستدا بێت، کە ئەو کاتەی پێویستە بۆ ئەوەی لەش ئەم بەستەرە یەکبخاتەوە، پێشبینیش دەکرێت دوای ئەم ماوەیە لە ئاستێکی بەرزدا چاکببێتەوە و بتوانێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یاریگاكان.
لە یارییەكانی كۆپا ئەمریكای 2024 هەڵبژاردەی سامبا لە كۆمەڵەی چوارەم دێت هاوشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی كۆڵۆمبیا، پاراگوای و براوەی نێوان كۆستەریكا و هندۆراس.
گریانی نێیمار بەهۆی ئازارەوە:
🚨🚨🎥 بكاء نيمار في الجلسات العلاجية. pic.twitter.com/IyKtbs1OPH
— أخبار الهلال (@hilalstuff) December 20, 2023
نێیمار لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە هیلالی سعودیەوە كرد.
گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە سعودییەكە لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.