ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

شانی بێڵینگهام؛ ئەو بۆمبە تەوقیتکراوەی لە هەر ساتێکدا دەتوانێت هاندەرانی ریال مەدرید بێ هیوا بکات

ساوسگەیت و ئەنچیلۆتی دەترسن سیناریۆی رۆبێرتسن دووبارە بێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بێڵینگهام لە یەکەم وەرزی لەگەڵ ریال مەدرید دەدرەوشێتەوە و رۆژ لەدوای رۆژ ئەو یاریزانە زیاتر دەبێتە فریادڕەس و جێگای هیوای مەدریدییەکان، بەڵام شانی چەپی ئەو ناوەڕاستکارە ئینگلیزە لە هەر ساتێکدا دەکرێت هەموو شتێک لەناو ببات.

کارلۆ ئەنچیلۆتی و گاری ساوسگەیت دڵیان لەناو دەستیانە، دەترسن لە هەر ساتێکدا بە بەریەک کەوتنێک لە تواناکانی بێڵینگهام بێبەش بن.

Carlo Ancelotti offers update as Jude Bellingham's flying Real Madrid start is halted by shoulder injury | talkSPORT

چارەسەری سروشتی فریای بێڵینگهام دەکەوێت؟

جود بێڵینگهام لە سەرەتای مانگی نۆڤێمبەر (شەش هەفتە لەمەوبەر) لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە لالیگا تووشی پێکان بوو، لەو یارییە بێڵی شانی چەپی دووچاری لێک دەرهاتن بوو، ئەوکات لە یارییەکانی ریال مەدرید و ئینگلتەرا دابڕا، بەڵام دواتر بە وەرگرتنی چارەسەر بەبێ ئەوەی هیچ نەشتەرگەرییەکی بۆ بکرێت، لە پێکانەکەی چاک بووەوە و دەستی بە یاریی کردەوە.

گەرچی پێکانەکەی بێڵینگهام گەورە بوو، بەڵام بە وەرگرتنی چارەسەر توانی بگەڕێتەوە یاریگاکان، نەیتوانی بەشداریی یارییەکانی مانگی رابردووی یانەکەی بکات

Real Madrid Provide Update On Bellingham Shoulder Injury

ئەنچیلۆتی دانی بەوەدانا بێڵینگهام پێویستی بە نەشتەرگەرییە

دوای ئەوەی بێڵینگهام لە شانی تووشی پێکان بوو، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید دانی بەوەدانا کە بێڵینگهام پێویستی بە نەشتەرگەرییە، تەنانەت ئەوکات فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا متمانەیان بە راستی و دروستی پێکانەکەی ناوەڕاستکارەکەی مێرێنگی نەبوو.

بێڵینگهام بە پێکانەوە گەشتی لەندەنی کرد و لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداریی یەکەیەکی مەشق و راهێنانی کرد، بەڵام دواتر پزیشکانی هەڵبژاردەکە پشکنینیان بۆ کرد و بۆیان دەرکەوت ئەو یاریزانە هێشتا چاک نەبووەتەوە و گڵۆپی سەوزیان بۆی هەڵکرد بگەڕێتەوە مەدرید.

Real Madrid issue Jude Bellingham shoulder injury update | The Independent

پرسیارە قورسەکە؛ بێڵینگهام نەشتەرگەری بکات یان نا؟

مشتومڕێکی زۆر لە نێوان دەستیە پزیشکی ریال مەدرید و ئینگلتەرا دروست بووە، هەمووان دەپرسن ئایا بێڵینگهام نەشتەرگەریی بکات یان نا؟، بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دوو بەرە دروستبوون، بەرەیەکیان پێیوایە دەبێت بێڵێنگهام بە زووترین کات بڕیاری ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بۆ شانی چەپی بدات، چونکە لە هەر ساتێکدا دەکرێت ریسەکە ببێتەوە خووری.

ماڵپەڕی زە ئەتلەتیکی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئەوانەی لە بەرەی ئەوەدان پێویستە بێڵینگهام نەشتەرگەریی بۆ بکرێت، دەترسن هەمان سیناریۆی ئاندی رۆبێرتسۆن بەرگریکاری سکۆتلەندی یانەی لیڤەرپوول دووبارە بێتەوە، گەرچی زۆر هەوڵیدا بە وەرگرتنی چارەسەر تیماری پێکانەکەی بکات، بەڵام دواجار ناچاربوو نەشتەرگەریی بکات و تاوەکو سەرەتای مانگی فێبرایەر ناگەڕێتەوە یاریگاکان.

ئەو بەرەیەی پێیانوایە نابێت بێڵێنگهام نەشتەرگەریی بکات، بۆچوونیان وایە ئەم جۆرە پێکانەی بێڵێنگهام دەتوانرێت بە وەرگرتنی چارەسەر بنبڕ بکرێت، بەبێ ئەوەی نەشتەرگەریی بۆ بکرێت، لەکاتێکدا ئەگەر ناوەڕاستکارەکەی ئینگلتەرا بڕیاری نەشتەرگەریی بدات بەلایەنی کەم دوو مانگ بۆ سێ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت، ئەمەش کاریگەریی گەورەی لەسەر ریال مەدرید دەبێت کە ئێستا کلیلی سەرکەوتنی یانەکەیە لە یارییەکان.

لە سەرەتای ساڵی نوێ ریال مەدرید دەچێتە قۆناخی یەکلاکردنەوەی نازناوەکان، هەربۆیە لە هەر ساتێکدا بەریەککەوتنی بێڵینگهام لە راهێنانەکان یان لە یارییەکان لەوانەیە ئەنچیلۆتی تووشی جەڵتە بکات، گاری ساوزگەیتیش دڵی لەناو دەستیدایە و ترسی هەیە تاوەکو هاوینی داهاتوو پێکانەکەی بێڵینگهام تەشەنە بکات و ببێتە هۆی ئەوەی لە یۆرۆی 2024 لە تواناکانی بێبەش بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button