Loading...
ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

کاردانەوەکانی ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

دوای راکێشرانی تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یانەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجامی تیروپشکەکە کرد، بارسێلۆنای ئیسپانی و ناپۆلی ئیتاڵی دیارترین رووبەڕووبوونەوەی ئەو قۆناخەیە.

لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ناپۆلی، دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند :’یارییەکەمان بەرامبەر ناپۆلی ئاڵۆز و زەحمەت دەبێت، ئەوان چەند مانگێک لەمەوبەر بوونە پاڵەوانی ئیتاڵیا و هەموو توانایەکیان هەیە، هێشتا زۆرمان بۆ کاتی یارییەکە ماوە، ئێمە چەندان یاریی بەهێزمان لەپێش ماوە لە لالیگا’.

ئێنریکی سێریزۆ سەرۆکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدیش لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ئینتەر میلان لە قۆناخی 16 دەڵێت :’ئێمە زۆر بە ئەنجامی تیروپشکەکە دڵخۆشین، یارییەکەمان دوای دوو مانگی دیکە دەکرێت، من دڵنیام تاوەکو کاتی یارییەکە هەموو شتێک باش دەبێت’.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid02FLuccSXKqXFz1pCPiwWL8HVaMzdrqW9bNDCC17gmMs3DULzMmXtQQaqX5VeMHX4fl

ئاندریاس یەنگ ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی لازیۆ دەڵێت :’ئێمە دوو ساڵ لەمەوبەر رووبەڕووی لازیۆ بووینەوە، وابزانم هەردوو یارییەکەمان لێ بردنەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە، ئەوکات بەهۆی کۆرۆناوە لە یاریگای چۆڵ یاریمان کرد، بەڵام ئێستا 60 هەزار هاندەر لە یاریگای ئۆڵمپیکۆ لە رۆما ئامادە دەبن’.

تێکسیکی بێرستاین، بەڕێوەبەری وەرزشی ئێستای مانچێستەر سیتی و پێشووی بارسێلۆنا لەبارەی دۆخی ئێستای بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ دەڵێت :’بارسێلۆنا بە پلەی یەکەم سەرکەوت و ئەرکی ئاسان نەبوو، لە لالیگاش شەش بۆ حەفت خاڵ لەدواوەیە، بۆیە جارێک زووە باسی یارییەکان و چانسی یانەکان بکەین لەکاتێکدا مانگی فێبرایەر یارییەکان دەکرێن، ئەوکات دۆخەکە جیاواز دەبێت و هێشتا کۆمەڵێک یاریی بەهێز لە خولەکانی ناوخۆیی چاوەڕێمان دەکات’.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid02nbU5atDi9Ye67rc3tPVujuFpjPzFiSdCA7o4Q3P4se2kRLtYyK5Gp8p1J5WUtfPbl

Back to top button