یاریگا –
دێكۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە و هەروەها باس لە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە دەكات.
شەوی رابردوو ڤالێنسیا لە یاریگای مێستایای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون لە میانی یارییەكانی هەفتەی حەڤدەی لالیگای ئیسپانیا.
Empat pic.twitter.com/inDZtQ8kYz
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) December 16, 2023
لە لێدوانەكانیدا كە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە دێكۆ گوتی:
ئێمە گرێبەستی چاڤیمان نوێ كردەوە، ئەگەر بۆ ساڵانێكی زیاتریش ئەو كارە نەكەین ئەوە خۆی نەیویستووە، هیچ گفتۆگۆیەك لەسەر ئەم بابەتە نیە.
بەردەوام بوو گوتیشی:
چاڤی پاڵەوانی خولی ئیسپانییە، پاڵەوانێتیەکی سەرسوڕهێنەری هەبوو و هەروەها بوێری ئەوەی هەبوو لە کاتی گونجاودا پۆستی راهێنەری بارسێلۆنا وەربگرێت.
سەبارەت بە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی بارسێلۆنا ووتی:
رەخنەکان دەرئەنجامی چاوەڕوانییە زۆرەکانە، یاریزانی کوالیتیمان هەیە و خەڵك چاوەڕێی ئەوە دەکەن هەمیشە سەرکەوتن بەدەست بهێنین، بەڵام دەزانین ئاسان نییە.
بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا بەردەوام بوو گوتیشی:
من پێم خۆش نییە چاوەڕوانی ناڕاست دروستبکەم، بەڵام ئەستەمە لە مانگی یەکدا یاریزانی دیکە بگوازینەوە دوای گرێبەستکردن لەگەڵ ڤیتۆر رۆکی، ئێمە دڵخۆشین بەوانەی کە هەمانە.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی سێیەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.