ئیسپانیا

سیمیۆنێ ناسناوێکی جیاوازی بۆ مێسی داناوە

Yariga App

یاریگا

فلیپێ لویس، بەرگریکاری پێشووی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا نهێنیەکەی گەورە لەسەر دیێگۆ سیمیۆنێ، راهێنەری ئەرجەنتینی رۆخێ بلانکۆس ئاشکرا دەکات.

بەرگریکارە بەڕازیلیەکە کە بەم دواییە وازی لە یاریکردن هێنا، ئاشکرای کرد کە سیمیۆنی هەمیشە پێش یارییەکانی بەرامبەر بارسێلۆنا، ناوی مێسی بە بچکۆڵ هێناوە و هەرگیز بە ناوی خۆی ناوی نەهێناوە. یاریزانەکەی پێشووی ئاتلێتیکۆ دەشڵێت، راهێنەرەکەی بە مەبەستی ئەو قسەیەی نەکردووە، چونکە ئەو مێسی زۆر خۆشدەوێت.

ئەم قسانەی فلیپێ لویس لە کاتێکدایە، پێش ئەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر پێشکەش بە باشترین یاریزانی جیهان بکرێت، راهێنەرەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید تەنها مێسی بە شایستەی ئەو خەڵاتە زانیوە، بۆیە ئەستەمە ئەو دووانە پەیوەندیەکی باشیان نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button