ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپوول 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەستێرەیەکی لیڤەرکوزن تەرخان دەکات

''بژاردەکانی کڵۆپ لە هێڵی بەرگری زیاد دەکات''

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول واز لە یاریزانانی بۆندسلیگا ناهێنێت و ئەمجارە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بایەر لیڤەرکوزن دەدات.

پیێرۆ هینکاپیێ، یاریزانی بایەر لیڤەرکوزن بووەتە جێگەی سەرنجی چەندین یانەی پرێمەرلیگ و سێریا ئەی. رۆژنامەی بیڵد روونیکردووەتەوە، لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری هینکاپیێی تەمەن 21 ساڵان کردووە، هەرچەندە لەلایەن یانەکانی نیوکاسڵ، ئەیسی میلان و رۆماشەوە چاودێری دەکرێت.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هینکاپیێ، یاریزانی نێودەوڵەتی ئێکوادۆری دەگاتە 70 ملیۆن یۆرۆ و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەر دەچێت.

هینکاپیێ یەکێکە لە ئەستێرەکانی بایەر لیڤەرکوزن و دەتوانێت بژاردەی جیاواز بە یۆرگن کڵۆپ بدات، بە تایبەت لە ماوەی رابردوودا، رێدز کێشەی زۆری لە هێڵی بەرگریکدا هەبووە و پیێرۆ دەبێتە پاڵپشتیکارێکی گەورە بۆ بەرگریکارانی رێدز.

ئێستا هەریەکە لە ئاندری رۆبێرتسن و جۆیڵ ماتیپ، پێکانیان هەیە و لیڤەرپوول لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە بەرگریکارە، تاوەکو رکابەری لەسەر نازناوەکانی ئەم وەرزە بکات.

لیڤەرپوول سبەی یەکشەممە لە یاری کلاسیکۆی ئینگلتەرا، لە ئاینفیڵدڕۆد پێشوازی لە مانچێستەر یونایتد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button