ئیسپانیا

چاڤی: بە هیچ شێوەیەک بیر لە دەستلەکارکێشانەوە ناکەمەوە

Yariga App

یاریگا

چاڤی هیرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێش یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا لە لالیگا باسی چەندین بابەتی جۆراوجۆری کرد. راهێنەرەکەی بلاوگرانا سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤالێنسیا گووتی

ئەم یارییە بۆ ئێمە وەک یاری کۆتایی وایە چونکە پێویستمان بە خاڵەکانی هەیە. کێشەکە لەوەدایە کە ئێمە لەو شوێنەدا نین کە پێویستە لێی بین. دۆڕاندنەکان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید و جیرۆنا قورسایی لەسەر ئێمەی زیاتر کردووە و دەبێت قەرەبووی خاڵە لەدەستچووەکان بکەینەوە

راهێنەرەکەی بلاوگرانا سەبارەت بە وەڵامی ئەوەی ئایا ئامادەیە دەست لەکار بکێشێتەوە گووتی

من بە هیچ شێوەیەک بیر لەم بابەتە ناکەمەوە، من متمانەی تەواوم بە پرۆژەی یانەکەم هەیە و دەمەوێت تاوەکو کۆتایی لەگەڵی بم، دوێنێ لەگەڵ دێکۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەشمان قسەم کردووە و هەموو شتێک ئاساییە

چاڤی لەبارەی بارودۆخی یانەکەی بە تایبەت دوای دوو دۆڕانی لەسەر یەک دەڵێت

دوای شکستەکەی بەرامبەر ئانتوێرپ، پەیامم پێگەیشت وەک ئەوەی سەرەخۆشیم لێبکەم. هەوڵمدا گرنگی بەم بابەتە نەدەم، بەڵام دیسانەوە پەیامم بۆ هات وەک ئەوەی دایک و باوکم مردوون. بەڵام کەس پیرۆزبایی لێ نەکردین کە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگەوە سەرکەوتین

بارسێلۆنا سبەی شەممە کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر، لە کاتێکدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ڤالێنسیا دەبێتەوە، شەش یاریی رابردووی بەرامبەر ئەو یانەیە براوە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button