ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا لەبارەی هالاند هەواڵی ناخۆشی پێیە

گورزێکی کوشندە

Yariga App

یاریگا –

ئێرڵینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی بۆ یاریکردن ئامادە نییە.

سبەی لە یارییەکانی گەڕی 17ـی پرێمەرلیگ، مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری کریستاڵ پاڵاس دەکات، پێپ گواردۆلا بەدووری دەزانێت هالاند بتوانێت بەشداری ئەو یارییە بکات.

ئەمڕۆ ئێرلینگ هالاند دەگەڕێتەوە ناوەندی مەشق و راهێنانەکان بۆ ئەوەی لەلایەن پزیشکانی یانەکانەوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی بکرێت. هیوادارم بتوانێت لەگەڵمان گەشتی سعودیە بکات، بەڵام پێموانیە ئامادەبێت بۆ یاریی داهاتوومان، تووشی هیچ شکانێک نەبووە، تەنیا لەژێر پەستاندایە.

گۆڵکارەکەی سیتیزن بەهۆی پێکان نەیتوانیووە لە دوو یاری رابردوو بەرامبەر لوتن تاون لە پرێمەرلیگ و بەرامبەر کرڤێنا زڤێزدا لە چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات.

پێکانی هالاند لەم کاتەدا گورزێکی کوشندەیە بۆ بلوو موون، بەو پێیەی یانەکە لە 19ی دیسێمبەر و پاش تەنیا 4 رۆژی دیکە یەکەم یاری خۆی لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی جیهانی یانەکان دەکات.

گۆڵکارە نەرویجییەکە لەم وەرزە بە درێسی یانەکەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 22 یاری کردووە، 19 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button