یاریگا –
تیروپشکی خولی پلە یەکی عێراق (پلە دوو) لە بەغدا راكێشرا، يانه‌ی ئارارات تاکە یانەی کوردستانییە بەشداری لە خولەکە دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، به ئاماده‌بوونی عەلی جابر، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی فیدراسیۆنی عێراق و نوێنه‌ری یانه‌كان، تیروپشکی خولی پلە یەکی عێراق بۆ وەرزی 2023/2024 راکێشرا.
ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خوله‌كه به‌به‌شداری 26 یانه له 30/12/2023 ده‌ست پێده‌كات، یانه‌كان بەپێی هەڵکەوتەی جوگرافی بەسەر سێ کۆمەڵەدا دابەشكراون، دوو یانە لە هەر کۆمەڵەیەک، دەگاتە قۆناخی دواتر.
له قۆناخی دووه‌م یانە سه‌ركه‌وتووه‌كان كه ژماره‌یان شه‌ش یانەیە، دابه‌ش ده‌كرێنه سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه و به‌شێوازی چوون و گەڕانەوە یاری ده‌كه‌ن، یه‌كه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ک ده‌گاته خولی نایابی عێراق. واتە دوو یانە بەشداری لە خولی نایابی عێراقی (خولی پلە یەک) وەرزی داهاتوودا دەکەن.
له به‌رامبه‌ردا 10 یانه دادەبەزنە خولی پلە سێ (هەر کۆمەڵەیەک سێ یانە)، دوو خراپترین یانەی کۆمەڵەکانیش یارییەکی یەکلاکەرەوە دەکەن و دۆڕاوەکە، دەبێتە دەیەمین یانەی دابەزیوە بۆ خولی پلە سێیەکان.
هەر یانەیەک مافی تۆمارکردنی ناوی 35 یاریزانی هەیە. یانەکان دەتوانن گرێبەست لەگەڵ چوار یاریزانی پیشەگەر (بیانی) واژۆ بکەن.
وه‌لید ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی یانه‌ی ئارارات لەبارەی ئامادەکارییەکانیان بۆ بەشداریکردن لە خولی پلە یەکی عێراق، به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگەیاند
ئاماده‌ین بەشداری له خولی پله‌یه‌كی عێڕاقدا بکەین، بەڵێنی هاوکاریمان پێدراوە، ده‌توانین باڵانس له نێوان خولی نایابی كوردستان و خولی پله‌یه‌كی عێراق رابگرین. ئامانج له به‌شداریكردنمان گه‌یشتنه به خولی نایابی عێراق، یاریزانه‌كانیشمان له توانایاندا هه‌یه ئەرکەکەیان جێبەجێ بکەن، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه لەبارەی گواستنەوەی یاریزانی پیشەگەر دەدەین،
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: سڵێخ – حه‌شدی شه‌عبی – عەلم – به‌در – تاجی – ئه‌مواجی مووسڵ – خه‌زه‌ر – ختووت – كازمیه.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: سه‌ماوه – كفێل – كوت – فوڕات – جهوهره – گەڕمه – نهعمانیه – سوێرە – سادق.
كۆمه‌له‌ی سێیه‌م: حه‌ویجه – مووسڵ خاڵس – ئارارات – نه‌فتی باکوور – شه‌ت – سوفیه – به‌له‌دیه‌ی مووسڵ.