ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

لیکیپ دوا هەڵوێستی ئێمباپێ لەبارەی جێهێشتنی پاریس ئاشکرا دەکات

''ریال مەدرید دوا دەرفەتی لەپێشە''

Yariga App

یاریگا –

داهاتووی کیلیان ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان پەیوەندی بە سەرکەوتنی یانە پاریسییەکە لە چامپیۆنزلیگ نییە، بەڵام ئەمە دوا دەرفەتە تاوەکو ئەستێرە فەرەنسییەکە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.

مەترسییەکی گەورە لەسەر بەردەوامبوونی پاریسە لە چامپیۆنزلیگ و لە هاوکێشەیەکی قورسدا، یانە فەرەنسییەکە دەگاتە قۆناخی 16ی پاڵەوانیەتییە گەورەکەی ئەوروپا. زۆربەی پێشبینییەکان باس لە چوونە دەرەوەی ئێمباپێ لە قەڵای پارک دۆ پرێنس دەکەن، لە ئەگەری شکستهێنانی پی ئێس جی لە بەردەوامبوون لە چامپیۆنزلیگ.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرە فەرەنسییەکە چەندین هۆکار لەبەرچاو دەگرێت، بەر بڕیاری کۆتایی. رۆژنامەکە بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ئێمباپێ نووسیویەتی؛ چوونە دەرەوەی پاریس لە چامپیۆنزلیگ بە واتای چوونە دەرەوەی ئێمباپێ لە یانەکە ناهێت.

تاوەکو ئێستا پاریس هەوڵی هێشتنەوەی ئێمباپێ تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 دەدات، بەڵام هیچ ئاسۆیەکی روون لە داهاتووی خاوەنی مۆندیالی 2018 دیار نییە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، ئەگەر ئێمباپێ بڕیاری بەردەوامبوون لە پاریس بدات، ئەوا ریال مەدرید لە کێبڕکێیەکە دەکشێتەوە و تەواوی سەرنجەکەی لەسەر ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری مانچێستەر سیتی دادەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button