ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام گرێبەستی ئینیۆما یودۆگی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی گرێبەستی ئینیۆما یودۆگی ئیتاڵی نوێکردەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهامی لەندەنی لەسەر واژۆکردنی گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ ئینیۆما یودۆگی ئیتاڵی گەیشتە رێککەوتن.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، یودۆگی گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ سپێرز واژۆ کردووە و هەمووشتێک کۆتایی هاتووە، یانەکە دڵخۆشن بە نوێکردنەوەی ئەو گرێبەستە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییاکە، تۆتنهام لە گرێبەستە نوێیەکەدا مووچەی بەرگریکارە تەمەن 21 ساڵانییەکەی زیادکردووە.

یودۆگی لە هاوینی 2022 بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ لە ئودینێزی ئیتاڵییەوە پەیوەندیکرد بە تۆتنهام، بەڵام وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن لە یانە ئیتاڵییەکە مایەوە.

لەم هاوینە پەیوەندی بە یانەکەی شاری لەندەن کرد، دوێنێ یەکشەممە توانی بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یانەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button