بایرن میونشن به‌هۆی پێكان یاریزانێكی تری له ده‌ستدا
یاریگا –
سێڕگ گنابری هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونخ، تووشی پێكانێكی نوێ بوو.
بایرن میونخ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، سێڕگ گنابری له یارییه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی ڕابردوودا له فرانكفۆرت ، له ماسولكه‌كانی ڕانی چه‌پیدا دووچاری پێكان بوو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، دوی ئه‌وه‌ی گنابری كه له نیوه‌ی دووه‌مدا وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ به‌شداریكرد له یاری به‌رامبه‌ر فرانكفۆرد، دوای ته‌نها پێنج خولهك ناچار بوو یارییه‌كه به‌جێبهێڵێت، له یارییه‌كانی داهاتووی تیپه‌كه‌دا به‌شداری ناكات.
به‌هۆی پێكانه‌وه له ڕانی و شكانی قۆڵی، گنابری له سه‌ره‌تای وه‌رزی له به‌شێك له یارییه‌كاندا به‌شداری نه‌كرد، له خوله‌كی 66دا وه‌ك یاریزانێكی یه‌ده‌گ به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانكفۆرت به‌شداریكرد ، به‌ڵام ته‌نها دوای پێنج خولهك به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگای به‌جێهێشت.
گنابری ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ بایرن به‌شداری 11 یاری كردووه، كۆی گشتی 451 خولهك یاریكردووه‌و گۆڵێكی تۆماركردووه.