کوردستان

رەوەند عەبدولخاڵق لە شوێنی دڵشاد مەعروف دەبێتە راهێنەری هەندرێن

ئەمڕۆ دەستبەکار دەبێت

Yariga App

یاریگا –

رەوەند عەبدولخاڵق راهێنەری لاوانی یانەی هەولێر لە چەند کاتژمێری داهاتوو لە شوێنی دڵشاد مەعروف دەبێتە راهێنەری یانەی هەندرێن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەمڕۆ رەوەند عەبدولخاڵق لە شوێنی دڵشاد مەعروف وەکو راهێنەری یانەی هەندرێن دەستبەکار دەبێت، یەکەم یاریی راهێنەرە نوێیەکەی هەندرێن بەرامبەر هەولێر دەبێت، رۆژی دووشەممە لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان بەیەک دەگەن.

هەندرێن وەرزی رابردوو لەژێر سەرپەرشتی دڵشاد مەعروف پلەی سێێەمی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێنا، لەم وەرزەش هەندرێن لەکۆی 8 یاری تەنیا دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە و تووشی چوار دۆڕان بووە، بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button