یاریگا –
سلێمان ره‌مه‌زان راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر زەوڕا ماڵئاوایی لە یاریزانانی یانەکەی کردووە و نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی یانه‌كه‌ی كردووه.
بەگوێرەی زانیارییه‌كانی تۆڕی وه‌رزشی یاریگا، سلێمان ره‌مه‌زان دوای شكستیان به‌رامبه‌ر زه‌ورا له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق له ژووری جڵگۆرینی یاریزانان ماڵئاوایی له یاریزانه‌كان كردووه، نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی كارگێری یانه‌كه كردووه.
له‌سه‌ر نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی سلێمان ره‌مه‌زان، ئه‌مرۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك كۆده‌بێته‌وه، بەگوێرەی زانیارییه‌كانی تۆڕی وه‌رزشی یاریگا كارگێری یانه‌ی دهۆك ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قبووڵ ناكات، یانه‌كه ده‌یه‌وێت سلێمان ڕه‌مه‌زان له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.
دهۆک لە دوایین سێ یاریی خۆی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر کەرخ و تەڵەبە و زەوڕا تووشی شکست بووە، دابەزیوەتە پلەی نۆیەمی خولەکە.