ئیسپانیا

تۆرێس ریزەکانی بارسێلۆنا جێدێڵێت

Yariga App

یاریگا

فێران تۆرێس، هێرشبەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا چیدیکە بەرگەی ئەو بارودۆخە ناگرێت و بیر لە جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی دەکاتەوە.

هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا دوای هاتنی چاڤی هێرناندێز بۆ یانەکەی وەکو راهێنەر، بەردەوام وەکو یاریزانی یەدەک مامەلەی لەگەڵ کراوە، بۆیە ئەو یاریزانە بەم بارودۆخە رازی نیە و بەردەوام بیر لە جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی دەکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای چوونی ماتیۆ ئالیمانی لە ریزەکانی بلاوگرانا، پەیوەندی نێوان بەرێوەبەری کارەکانی تۆرێس و چاڤی راهێنەری یانەکەش تێکچووە، هەر ئەمەش وایکردووە ئەو یاریزانە بیر لە جێهێشتنی یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بکاتەوە.

تۆرێس هاوینی رابردووش لە لیستی ئەو یاریزانانە بوو کە بارسێلۆنا ئامادەبوو دەستبەرداری بێت، بەڵام دواجار لە یانەکەی مایەوە، ئەوێش بە ئومێدی ئەوەی بتوانێت راهێنەرەکەی ناچار بکات، زیاتر لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی دەرفەتی پێ بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button