ئیسپانیا

چاڤی گۆڵکارەکەی مانچێستەر سیتی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، بۆ هاوینی داهاتوو هێرشبەرێکی نوێ بگوازنەوە ریزەکانیان.

ئەم وەرزە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی بارسا لە هێلی پێشەوە بووە، ئەو یانەیە لە چاو وەرزەکانی رابردوو ئامارێکی باشی لە هێلی پێشەوە نیە، بۆیە راهێنەری یانەکەی داوای کردووە، بۆ هاوینی داهاتوو هێرشبەرێکی نوێ بگوازنەوە ریزەکانیان، بۆ ئەوەی لە پاڵ رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی سەرکردایەتی هێلی پێشەوەی یانەکەیان بکات.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، جولیان ئالڤارێز هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر سیتی، ئامانجی یەکەمی راهێنەرەکەی بارسێلۆنایە، بۆیە کارگێری یانە کەتەلۆنیەکە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو، لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن.

سەرچاوەکەش بڵاویشی کردووەتەوە یەکێک لە کێشە گەورەکانی بلاوگرانا بۆ ئەم گواستنەوەیە، کێشە داراییەکانیانە بەڵام بەهۆی ئەو پەیوەندیە باشەی لە نێوان هەردوو یانە هەیە، چاوەڕێ دەکرێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت، بەڵام گەورەترین کێشە ئەوەیە پێپ گواردیۆلا راهێنەری ستیزن، زۆر سەرسامە بە ئاستی ئالڤارێز.

بابەتی زیاتر

Back to top button